نازم هه‌ركی: عێراق سه‌روه‌ری له‌ده‌ستداوه‌و به‌وهۆیه‌وه سه‌روه‌ری خاكی كوردستانیش پێشێل ده‌كرێت

دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران كۆبوونەوەیەكی حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە ده‌كه‌نه ئامانج، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و به‌رگری لە پەرلەمانی كوردستان داوای پاراستنی سەروەریی خاكی كوردستانكۆبونه‌وی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
نازم هەركی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: “بەداخەوە عێراق وەك وڵاتێك سەروەریی لە دەست داوە و ناشتوانێت كۆنتڕۆڵی ئاسمانی خۆی بكات، بۆیە بەو هۆیەوە گرفت بۆ هەرێمی كوردستانیش دروست بووە و سەروەریی خاكی هەرێمیش پێشێل دەكرێت، چونكە رۆژانە دەبینین خاكی كوردستان بۆردوومان دەكرێت و ئێستایش بۆردوومان گەییشتووەتە سەنتەری شارەكان، وەك ئەوەی ئەمڕۆ لە كۆیە رووی دا”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاساییش و به‌رگری لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: “دەبێ هێرشەكان بۆ سەر خاكی كوردستان سەركۆنە بكرێن، چونكە ئێمە دەستوورمان هەیە و دەبێ دەستوور خاكی كوردستان و عێراقیش بپارێزێت، بەڵام بەداخەوە كە دەستووریش ناتوانێت پارێزگاری لە سەروەریی وڵات بكات، ئەمەیش بەشێكی پەیوەندی بە دەسەڵاتی بەغداوە هەیە و دەبێت ئەوانیش وەجواب بێن”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی داوای كرد كۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمان لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت، چونكە “كوردستان رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە و دەبێت ئەم پرسە گەنگەشەی لە بارەوە بكرێت”.