بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێران و یه‌كێتی داوا دوو ئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستانیان لێكردین

دوای ئه‌وه‌ی ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی كه ئێستا كاندیده له‌سه‌ر لیستی كاندیدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران لە میانی بەرنامەیه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا باسی خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر و ڕۆڵی ئێرانیه‌كان له‌پێناو دوو ئیداره‌یی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات .
كاروان هاشم ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی و كاندیدی گۆڕان بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆندا ڕایگه‌یاند:” ۱۵ـی ئۆکتۆبەر ئێمە دەمانزانی ۱٦ـی ئۆکتۆبەر روودەدات،ئێران لەگەڵ یەکێتی ۱٦ـی ئۆکتۆبەریان خولقاندو داوایان لێكردین كه هه‌رێمی كوردستان بكرێته دوو ئیداره ، ئەگەر ئێمە رازی بووینایە ئێستا هەرێمی کوردستان دوو هەرێم بوو ، ئێمە لە هەرێمی سلێمانی باڵادەست بووین، به‌ڵام ئێمە بووین نەچووینە ژێر باری داواکارییەکانیان و هەرێمی کوردستان‌مان بە یەکپارچەیی هێشتەوە “.
كاندیده‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی :” گۆڕان هێزی دووه‌مه و ده‌نگه‌كانیشمان زیاد ده‌كات ،من نازام به چ ئامار‌و پێوه‌رێك یه‌كێتی ئه‌بێته هێزی دووه‌م وئێمه گومانمان له دووه‌می نییه ،یه‌كێتی ئه‌گه‌رئاوڕێك له چوار ساڵی ڕابردووی بداته‌وه گه‌وره‌ترین خیانه‌تیان له‌م گه‌له كردووه ، یه‌كێتی خاوه‌نی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌رو له زاكیره‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا له بیر نه‌كراوه “.
لای خۆشیه‌وه هێمن شێخانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە هەولێر، ده‌ڵێت: ”نازانم یەکێتی بە چی دەبێتە ھێزی دووەم؟ ئەگەر هاوكاری ئێران نه‌بووایه ، یەکێتی نەک نەدەبوو بە ھێزی دووەم، بەڵکوو ھێزی چوارەم و پێنجەم بوو، با تەماشای ڕابردوو و مێژووی خۆی بکات و بزانێت چی کردووە؟ ھەر ھیچ نەبێت لەو چوار ساڵەی ڕابردوودا کۆمەڵێک خیانەتی گەورە و خیانەتی نیشتمانیی گەورەی کردووە“.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆران ده‌شڵێت :” یەکێتی لەبری دروشمەکانی ئارامی، ھەلی کار، خزمەت، دەبووایە لە ھەموو تابلۆکان بنووسێت، (داوای لێبووردن لە ھاووڵاتییان دەکەم).
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ، كه‌ركوك و خانه‌قین و خورماتوو كه‌وتنه ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه ئێرانییه‌كان له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.