شوان محەمەد: دۆخی كه‌ركوك له سه‌رده‌می به‌عس ئاڵۆزتره
له دوای خیانه‌تی ڕه‌شی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە دۆخی ئه‌منیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی تێك چووه، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێن و خه‌ڵكیش ده‌ڕفێندرێن، ده‌كوژرێن و تیرۆر ده‌كرێن.
شوان محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، ڕايگەیاند: “بارودۆخی كەركووك لە كاتی بەعسدا لە ئێستا باشتر بوو، چونكە سەدام حوسێن، بە ئاشكرا بۆخۆی داگیركەری عێراق بوو، بەڵام ئێستا كەركووك داگیر كراوە لەلایەن وڵاتانی هەرێمایەتی، هەروەها لەلایەن شیعە و سوننەوە و لەلایەن هەموو ئەو دەوڵەتانەی كە دژی مافی ڕەوای گەلی كوردستانن”.
ئەندامه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان گوتيشى : “دۆخی كەركووك ئێستا لە سەردەمی بەعس ئاڵۆزترە، تەنانەت پرسی تەعریبكردنەوەی كەركووك، ئێستا توندتر و زیاتر دەكرێت لەوەی كە لە سەردەمی سەردەمی سەدام حوسێن‌دا دەكرا”.
له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه پێمهاته‌كانی تر له زیادبووندایه.