كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاڵۆزی تیده‌كه‌وێت و مه‌لا به‌ختیار كۆبونه‌وه‌كه‌ جێده‌هێڵێت

كۆبونه‌وه‌ی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوامە و به‌ پێی زانیارییه‌كان مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبوونەوەکەی جێهێشتووە و به‌رهه‌م ساڵحیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان .

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی پشتیوانیان له‌ به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌و بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ،به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاڵۆزی تێكه‌وتووه‌و مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی كۆبونه‌وه‌ی جێهێشتووه‌ .

هاوكات جگه‌ له‌ مه‌لا به‌ختیار به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیگه‌ران بوون له‌ كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق و له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاردا كۆبونه‌وه‌كه‌یان به‌ جێهێشتووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ دەلیل جەمال، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، ڕایگەیاند: ”بەرهەم ساڵح گەڕایەوە بۆ نێو یەکێتی بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێت ، اوپەیمانی بەردەوام دەبێت، ئەوەشی دەیەوێ بگەڕێتەوە نێو یەکێتی، ئەوا بۆ خۆی ئازادە“.

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی یه‌كێك بوو له‌ كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ،پێشتر مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق گوتبووی ” ده‌بێت به‌رهه‌م ساڵح بگه‌رێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وكات ده‌توانێت كاندید بكرێت بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق .

Back to top button