وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌شته‌ هه‌ولێر

خواكوڕك
دوێنی شه‌ممه‌ له‌سه‌ردانێكی كتوپڕ ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی حكومی و سه‌ربازی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا.

سه‌له‌به‌یانی ئه‌مرۆش 23/10/2016 وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان كۆببێته‌وه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگ بكات.

له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌روك وه‌زیرانی حكومه‌ت و فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت دوێنێ شه‌ممه‌ نێرده‌ی تایبه‌تی ئۆباما و شاندی یاوه‌ری گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبووه‌وه‌.

Back to top button