ئه‌مشه‌و سێ ته‌قینه‌وه له كه‌ركووك رویداوه خواكوڕك زانیاری ورد له‌و باریه‌وه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كاتژمێر 9 ته‌قینه‌وه‌ك له رێگای ئۆتۆمبێل له كه‌ركووك روویدا به دوای ئه‌وه دوو ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ی له دوو شوێنی كه‌ركووك رویدا كه ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك له سێ تەقینەوەی جیاوازدا بریندار و قوربانی هەبووە, كه ته‌پینه‌وه‌كان له هەر یەکه لە گه‌ڕه‌كه‌كانی عروبە و فەیلەق و حی تەنەک و مەمدوودە .. یەکەم تەقینەوە لە حەی تەنەک بوو, له رێگای بۆمبێک كه هەشت کەسی بریندار کردووە و یەکێک لەو برینداران كه‌مێك به‌ر له ئێستا گیانی لە دەستدا کە منداڵێکە .هه‌روه‌ها هەموو بریندارەکان به ره‌گه‌ز عەرەبن.
هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م نزیک مزگەوتی حەسەن بن علی بوو كه پۆلیس له رێگای ته‌قاندنه‌وه كه لە نزیک پڕدی سێ بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی خواكوڕك گوتیشی:” تەقینەوەی سێیه‌م ئوتومیلەکە لای شیرنه‌مه‌نی شەکرچی بوو کە ئوتۆمبیلی جۆری ئۆپل ژمارە 33370 فحص صلاح ا‌لدین كه بووه هۆی بریندار بوونی (8)کەس کە بریتین لە :
1 هادی احمد
2 بنین ریاض عاصی
3 غنیه طاطع
4 بنین رمضان احمد
5 احمد هادی حمد
6 حسام احمد هادی …
7-حسین فلاح حسن
8-حیاه رمیض
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی:” هەندێک برینداری دیتر هەبوون دوای بردنیان بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە بە شێوەیەکی گوماناوی لە نەخۆشخانە نەماون بۆ شوێنێکی کە گواستراونەتەوەو ناوەکانیان تۆماڕ نەکراوە