جەمال خاشقچی وەک دژ بەرێکی سەر سەختی دۆزی کورد

دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوس و ره‌خنه‌گری سعودی جه‌مال خاشقچی لە ٢٠١٨/١٠/٢ لە ئیستەمبوڵ بێسەروشوێن بووە راپۆرتەکان دەڵێن چووەتە قونسوڵخانەی سعودیە و لەوێ کوشتوویانە و پارچەپارچەیان کردووه‌، بەڵام سعودیە بەهەموو شێوەیەک ئەو تۆمەت و بانگەشانە ڕەد دەکاتەوە و دەڵێت ئامادەین بۆ هەموو ھاوکاری و لێکۆڵینەوەیەک.

جەمال خاشقچی -ڕۆژنامەنوس- ی سعودیە کە بەڕەگەز تورکە و کوڕی ئەحمەد هەمزەی خاشقچیە، جەمال خاشقچی کادێرێکی باڵای جوڵانەوە و تۆڕە جیهانییەکەی ئیخوان موسلمینە، ئەو لەو کەسانە بووە کە سەرسەختانە بەرگری لە ئیسلامی سیاسی و ئیخوانەکانی جیهانی عەرەبی کردووە، لە کەنداو تا باکوری ئەفریقا، لە ئەمریکاش چالاکی زۆری بۆ بزوتنەوەکە ئەنجام داوە، بەهۆی بنەچە تورکیەکەوە لەلایەک و فکری ئیخوانی لەلایەکی دیکە کەسێکی نزیک بووە لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمەش هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی وەک دوژمنێکی کورد و پێگەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا دەربکەوێت، ئەوەش لە دیدار و نوسینەکانیدا ڕەنگی دەدایەوە، ئاماژە بەو نووسین و راپۆرتانەی لە ھەردوو دەزگایCNN عەرەبی و BBC عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە دژبەرێکی سەر سەختی دۆزی رەوای کورد بووە لە ھەر چوار پارچەی کوردستان .

رۆژنامەی ASIA TIMES دەربارەی قاشقچی دەنووسێت ئەو یەکێک بووە لەو کەسانەی پەیوەندی لەگەڵ ئوسامە بن لادن دا ھەبووە و پشگیری کردووە لە خەباتەکەی لە ئەفغانستان و ساڵانێکی زۆر ڕاوێژکاری میدیایی “ترکی فەیسەڵ” بووە ترکی بەڕێوبەری دەزگای هەوڵگری سعودی و باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە بەریتانیا و ئەمەریکا کە پۆستەکانی زۆر هەستیار بوون بەو ھۆیەوە توانیویەتی سوودێکی مادی مەعنوی گرنگ لەو پەیوەندیەی لەگەڵ خانەوادەی شاھەنشای سعودیە وەرگری.

رۆژنامەی BBC ی عەرەبی ئاماژە دەکات بەوەی لەدوای سەرهەڵدانی بەهاری گەلان (بەهاری عەرەبی) خاشقچی زۆر هەوڵی داوە کە بەردەوام سعودیە هاوکاری گروپە چەکدارە جیھادیە ئیسلامییەکان بێت لە وڵاتانی عەرەبی ھاوکاری لۆجستی و دیپلۆماسیان بۆ فەراھەم بکات بە تایبەت لە لیبیا و سوریا رۆڵی ھەبێت لە پشگیری کردنیان بەڵام ئەوە رووی نەدا.

رۆژنامەکە CNN عەرەبی ئاماژە دەکات بەوەی ئەوکاتەدا کە پەیوەندی نێوان ڕیاز و ئەنقەرە خراپ دەبێت و شەڕی میدیای و ئابووری و هەژومنگەری لە نێوانیادا دروست دەبێت، جەمال خاشقچی یەکێک دەبێت لەو کەسانەی پشتیوانی سیاسەتی تورکیا دژ بە سعودیە دەکات و لەژێر ناوی نەبووی ئازادی و دیموکراسی و سیاسەتی هەڵەی ڕیاز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ڕەخنە لە دەسەڵاتدارانی سعودیە دەگرێت، پاشان بەهۆی پەیوەندی توندوتۆڵی لەگەڵ دەوڵەتی تورک و هاوبیری سیاسی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە لە ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٧ سعودیە بەرەو تورکیا جێدەهێڵێت لەوێ نیشتەجێ دەبێت ئەمەش دەبێتە خاڵی وەرچەرخان چارەنووسساز لە ژیانی ئەودا دەبێتە جێگەی سەرنجی میدیا جیھانیەکان.

رۆژنامەی ASIA TIMES دەربارەی خاشقچی دەنووسێت زیاتر لەوەی ڕۆژنامەنوسێکی جیهانی بێت کە لە زۆر دەزگای میدیای گەورەدا لە پۆستی باڵادا کاری کردووە و نوسین و دیدارەکانی کاریگەری خۆیان هەبوو، ئەو بەهۆی نزیک بوونی لە بنەماڵەی شای سعودیە و بەتایبەت شا ترکی فەیسەڵ سندوقێکی ڕەش بوو کە زۆر نهێنی ئەو بنەماڵەیەی لەخۆیدا کۆکردبوەوە واتە دیوەکەی دیکەی خاشقچی پێگەیەکی ھەواڵگری و سیخوری مەترسیدار بووە. پاش هاتنە سەرکاری شا محەمەد سەلمانی شای ئێستای سعودیە کێشە دەکەوێتە نێوان ئەو و دەسەڵاتدارانی سعودیەوە، کە زیاتر بەهۆی دژایەتی شا محەمەد بۆ ئیخوان موسلمین دەردەکەوێت.

زانیاریەکان ئەوەش دەڵێن کە قاشقچی لەماوەی یەک ساڵی لە تورکیا لەناو دەوڵەتی تورک و دەزگای هەوڵگری میت کاری دەکرد و خاشقچی یان بۆ فراوانکردنی سیاسەتی تورکیا و بەرژەوەندییە فراوانخوازی و داگیرکاریەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەکاردەهێنا، هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە زۆربەی دیدارە ڕۆژنامەوانی و نوسینەکانی دا ھەمیشە دژایەتی دۆزی کوردی دەکرد چ لە پرۆسەی ریفراندۆمی ٢٠١٧/٩/٢٥ چ لەو ھێرشانەی کە تورکیا رێکخراوە تیرۆرستیە ھاوپەیمانەکانی دەیکەنە سەر عەفرین و ڕۆژئاوای کوردستان .

 

قاشقچی دواین دیمانەیدا چەند کاتژمێرێک پێش چوونی بۆ قونسوڵیەتی سعودیە بۆ بەرنامەی نورخانمی “کەناڵی سوریا” عەرەبی زمان لە تورکیا پەخش دەکرێت، زۆر دژی دۆزی کورد و هاوکاری سعودیە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان قسە کرد و گوتی (تاکە ڕێگەی وەدەرنانی ئێران لە سوریا سەرکەوتنی شۆڕشی سوریایە، چونکە پێکهاتەی ئەو شۆڕشە ئێرانی قبوڵ نیە، ئەگەر سعودیەش دەیەوێت ئێران بەتەواوی لەسوریا بکرێتە دەرەوە دەبێت شۆرشی سوریا سەربخات دوور لە ھەر ھێزێکی کوردی”.

سەرچاوە

BBC عەرەبی

CNN عەرەبی

ASIA TIMES

Back to top button