به‌هۆی قه‌رزارییه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ناوخۆی داده‌خرێن

ژماره‌یه‌ك له‌كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان پاره‌یه‌كی زۆر قه‌رزان و پێشتریش به‌ڵێننامه‌یانداوه ئه‌گه‌ر تاكۆتایی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كه‌یان نه‌گێڕنه‌وه كه‌ناڵه‌كه‌یان دابخرێت.
محه‌مه‌د گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌وه كاله‌ت له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاند: “تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی تایبه‌ت به‌نرخی كارتی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان كه بۆ ماوه‌ی یه‌كساڵ به‌شداریده‌كرێت و نوێده‌كرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش سێ كۆمپانیا ئه‌و كارتی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌یان هه‌یه‌و هه‌ر به ٤۰ هه‌زار دینار ده‌فرۆشیرێته‌وه به‌هاوڵاتیان”.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌وه‌كاله‌ت گوتیشی:”ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌ناڵه ناوخۆییانه پاره‌یه‌كی زۆر قه‌رزارن و خۆشیان پێشتر به‌ڵێنیانداوه تاكۆتایی ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كه بگێڕنه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌به‌رده‌میاندا ماوه‌و تائێستا هیچ كام له‌و كه‌ناڵانه قه‌رزه‌كه‌یان نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه”.
محه‌مه‌د گه‌ردی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕاگه‌یاندن چاپ ده‌شڵێت: “ئه‌و كه‌ناڵه ناوخۆییانه ماوه‌ی یه‌ك مانگ مۆڵه‌تیان له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌یان بگێڕنه‌وه بۆ حكومه‌ت، ئه‌گه‌رنا دوچاری داخستن ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ش تایبه‌ت بوه به‌به‌شداریكردن و په‌خشه‌كانیان و له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه بوه جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و واده‌ی بۆ گێڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ش دیاریكراوه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت”