عه‌زیز ڕه‌ئوف : پارتی به دانانی مه‌رجی رهخنهنهگرتن بۆ ئه‌و حزبانه كارێكی باشیكردووه
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی عه‌زیز ڕه‌ئوف نوسه‌ر و چاودێرێكی سیاسی ڕایگه‌یاند: “حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی هه‌رێم جیاواز نین له ده‌سه‌ڵات و ته‌نها ده‌میشیان ماوه”، باس له‌وه‌شده‌كات، پارتی به دانانی مه‌رجی رهخنهنهگرتن بۆ ئه‌و حزبانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له حكومه‌ت بكه‌ن، كارێكی باشیكردووه”.
له‌باره‌ی ئه‌دای ئۆپۆزسیۆن له ساڵانی ڕابردوو عه‌زیز ڕه‌ئوف گوتی :” خه‌ڵك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ده‌وێت، كه سه‌رسه‌خت بێت و به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی ئه‌و هێزانه چۆك دانه‌دات، به‌ڵام ئێمه هێزه‌كان و كاره‌كته‌ركانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسین،ئۆپۆزسیۆن جیاوازنین له ده‌سه‌ڵات و هێزه‌كانی تر ، ئۆپۆزسیۆنی كوردی ته‌نها ده‌میان هه‌یه و ده‌بێت ئه‌م ده‌مه‌یان لێبسه‌نرێته‌وه، چونكه له ئیمتیازات و خانه‌نشینی و ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدارن”.
له‌باره‌ی ئۆپۆزسیۆن بوونی حیزبه‌كانی تر بۆ چوار ساڵی ئاینده عه‌زیز ره‌ئوف ده‌ڵێت :” پێم وایه هۆكاری ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چیتر پێیان قبوڵ ناكرێت له حكومه‌تیشدا بن و ره‌خنه‌ش له حكومه‌ت بگرن، پارتیش به راشكاوی ئه‌مه‌ی پێڕاگه‌یاندوون و “ده‌ستیشی خۆش بێت”، چونكه ئه‌و حزبانه ئه‌گه‌ر به‌شداری له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، باشتره له سوچێكدا ئه‌گه‌ر ته‌نها وهزارهتێكشیان به‌ربكه‌وێت، له‌وێدا چاكسازی بكه‌ن، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی نه پارتی قبوڵی ده‌كات و نه یه‌كێتی و نه پێشیده‌وترێت سیاسه‌ت”.