کۆسرەت رەسول: سلێمانی بێنازیەکی زۆری پێوەدیارە

 

بەبۆنەی٢٣٤ەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی
کۆسرەت ڕەسول جێگری سکرتێری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاویکردەوە لە پەیامەکەیدا دەڵێ لەسەردەمی حکومڕانی خۆماڵیشدا شاری سلێمانی بێ نازییەکی گەورەی پێوەدیارە.

پەیامەکەی کۆسرەت رەسول وێنەیەکی دەست (خواکوڕک) کەوتووە، وەسفی شارەکە دەکات دەڵێ “مەعلومە کە شاری سلێمانی بە بەراورد بە شارە گەورەکانی ناوچەکەو دنیا خاوەنی مێژوویەکی زۆر دێرین نییە، بەڵام ھێندەی ئەوان و بگرە زیاتریش لەڕووی خۆڕاگری و تێکۆشان و ھەمەڕەنگی پێگەیاندنی زاناو ئەدیب و پیاوچاکان شاعیرو ھونەرمەندان و بیرمەندانی مەزنەوە رۆڵی مێژووی نوێ و هاوچەرخی ناوچەکەدا ھەبووەو ھەیە”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا کۆسرەت ڕەسول ڕەخنە لە حکوومەت دەگرێت ئاماژە بە ئەوە بۆ دەکات کە”لەسەردەمی حکومڕانی خۆماڵیشدا شاری سلێمانی بێ نازییەکی گەورەی پێوەدیارە” داواش دەکات حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارێتی ناوەند، دەستی ئاوەدانی زیاتر بۆ ئەو شاری سلێمانی درێژ بکەن.

شیاوی ئاماژە بۆ کردنە لەماوەی ٢٧ ساڵی ڕابردوو و لە دوای ڕاپەرینی بەهاری دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ساڵی ١٩٩١ەوە تاوەکو ئێستا، زۆرینەی کاتەکان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان حوکمڕانی پارێزگای سلێمانی بووە بۆ چەند ساڵێکیش كۆسرەت رەسول سەرۆكی حكوومەتی ئیدارەی سلێمانی بووە.

Back to top button