پارێزگاری سەپێندرای كەركووك 600 پارچە زەوی بەسەر گرووپێكی حەشدی شەعبی و عەرەبی هاوردە دابەشدەكات
دوای ئەوەی كەركووك بە هۆی خیانەتی یەكێـتی لە 16ـی ئۆكتۆبەر لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, پارێزگارێكیان لە بری پارێزگاری شەرعی كەركووك دانا, لەو كاتەوە ات ئێستا شارەك رووبەرووی تەعریب و شار بەدەركردنی كورد بووەتەوە لە تازەترین هەنگاوی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك بڕیاریداوە هەزار و 600 پارچە زەوی لەسەر رێگەی بەغدا و لەناو كەركووك بەسەر هێزەكانی حەشدی عەشایەری دابەشبكات.
بە پێی زانیاریەكانی (خوكوڕك) بەشێك لەو زەویانە لە خوارووی گەڕەكی عەسكەرین و بەشێكیشیان زەوی كشتوكاڵین. ئەو كەسانەی زەوییەكانیان وەرگرتووە سەرجەمیان خەڵكی حەویجەن و نزیكن لە راكان سەعید.
لەو بارەوە مەریوان نادر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە “راكان سەعید تەواوكەری پڕۆژەی تەعریبی دەستپێكردووە. كاردەكات لەسەر تەعریبكردنەوەیەكی نوێ لە كەركووك. ئێمە لەسەر كۆی ئەم كێشانە راكان سەعید خوڵقاندوویەتی لە پەرلەمان و هەم لەگەڵ هێزە بڕیار بەدەستەكانی پارتە عێراقییەكان قسەمان كردووە و پێمانگوتوون پارێزگار بەخراپی كاردەكات”.
شایەنی گوتنە, مانەوەی راكان جبووری لە پۆستی پارێزگار بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك بووە هۆی چەندین گۆڕانكاری، كە بەبڕوای لایەنە كوردستانییەكان كۆی هەنگاوەكانی پارێزگاریسەپێندراو دژی كورد بوون. لەو ماوەیەشدا چەندین هەوڵدراون بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد بەڵام بەبێ ئەنجام ماونەتەوە.