هۆکاری مردنی ماسیەکان لەعێراق ئاشکرا بوو

دوای ئەوەی لە پارێزگای بابلی، بە هەزاران تەن ماسی لە رووبار و زۆنگاوەکانی ناوچەکە مردن، رێکخراوێکی نێودەوڵەتی هۆکاری مردنی ماسیەکان ئاشکرا دەکات.

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایگەیاند، هۆكاری مردنی بەكۆمەڵی ماسییەكانی باشوری عیراق لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمدا، پیسبوونی ئاوی روباری فوراتە بەڕێژەیەكی بەرز.
WHO لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، نموونەی ئەو ئاوەی هەزاران ماسییان تێدا مردبوو، لە تاقیگەكانی عەممانی پایتەختی ئوردون پشكنینی بۆ ئەنجامدراوە و دەركەوتووە، ئاوەكە رێژەیەكی بەرزی كانزا قورسەكان و ئامۆنیای تێدایە.
روونكردنەوەكە ئاماژەی بە راپۆرتی پسپۆڕانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق و WHO داوە كە باس لەوە دەكات ماسییەكان بەهۆی ماددەكانی ناو ئاوی روبارەوەكەوە ژەهراوی بوون و زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ نییە.
2ی تشرینی دووەم لە شاری بابل كە بەدووریی 85 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری بەغدای پایتەخت، چەندین تەن ماسیی ناو كێڵگەكانی سەر روباری فورات لەناوچوون.

Back to top button