ئەو قوتابیەی گەندەلیەكانی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كۆیەی ئاشكرا كرد: هەڕەشەم لێدەكرێت, هاوسەرەكەشم قوتابی پەیمانگایە فەسلكراوە

 

دوای ئەوەی لە مەراسیمێكی رێزلێنان پەیمانگای هونەرجوانەكانی كۆیە, خەلاتی قوتابیە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی پەیمانگاكەیانكرد, قوتابیەك بە پلەی سێییەم ناوی براوە, لە كاتێكدا قوتابیەكە دەلێت من یەكەم بووم و دەستەی كارگێڕی پەیمانگاكە منیان خستە پلەی سێیەم و خزمێكی عەمیدی پەیمانگا كراوەتە یەكەم, دوای ئەوەی لە مەراسیمەكە ناڕەزایەتی دەربڕی, ئێستا دەلێت هەڕەشەم لێدەكرێت و هاوسەرەكەشم فەسلكراوە.

ماچین نەبەز، ئەو خانمە قوتابییەی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كۆیە، كە لە ئاهەنگێكی رێزلێنان، دەستەی كارگێڕی پەیمانگاكەی بە “گەندەڵی” تۆمەتبار كرد، رایدەگەیەنێت، هەڕەشەیان لەخۆی و دایكی و زاوایەكەیان كراوە و مێردەكەشی كەقوتابی پەیمانگایە فەسڵ كراوە.

كچەیەكەمەكەی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كۆیە راشیگەیاند، ئەو كچە ئاشكرای كردووە، جار هەبووە لەپۆستێكدا لە فەیسووك كە رەخنەی لە دەستەی بەڕێوەبەرێتی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی شەهید جەعفەر گرتووە، قوتابی هەبووە تەنها لایكێكی لە پۆستەكەیداوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كردووە.

ماچین نەبەز دەڵێت: “هەڕەشەیان لەخۆم و دایكم و زاوایەكەشمان كردووە و مێردەكەشم كەقوتابی پەیمانگایە فەسڵ كراوە”.

Back to top button