نوێنه‌ری گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عێراق له‌ كاره‌كه‌ی ڕاده‌گیرێت

بریارێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ میدیاكان دزه‌ی پێده‌كرێت ،بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكى كۆمسیۆن كه‌ داوا ده‌كات نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌ كۆمسیۆنه‌كه‌ ده‌ربكرێت .

بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ ژماره‌ (٤۸) له‌ ۲۲ی ۱۱ی ۲۰۱۸، ئاشكرای ده‌كات .

له‌ بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا هاتووه‌: “ئه‌نجومه‌ن گفتوگۆى یاداشتى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌پێی بڕیارى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ژماره‌ (۱) له‌ ۲۱ی۱۱ی ۲۰۱۸ كردو دواى تاوتوێكردن له‌نێوان ئه‌نداماندا، بڕیارى له‌باره‌وه‌ درا”.

وه‌ك له‌ بریاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاراندا هاتووه‌: “بڕیار درا به‌ده‌ستكشانه‌وه‌ى سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له‌ كاره‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى ٦۰ ڕۆژ ، بڕیاره‌كه‌ش به‌ ڕێككه‌وتن له‌نێوان ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا له‌ ۲۲ی ۱۱ی ۲۰۱۸ هاتووه‌.

سه‌عید كاكه‌یی له‌دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ ۱۲ی ۵ی۲۰۱۸، تۆمه‌تبار كرا كه‌ ساخته‌كاری كردووه‌و به‌لگه‌كانیش له‌سه‌ری دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ساغ كرایه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران بڕیارى ڕاگرتنیان له‌كاره‌كه‌ى بۆ ده‌ركرد.

 

Back to top button