لە كوردستان بە هۆی بوومەلەرزە 2 كەس گیانی لە دەست دا, و زیاتر لە 100 كەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانەكان
دوای ئەوەی ئەمشەو بومەلەرزەیەك رۆژهەڵات و باشوری كوردستانی هەژاند, زەرەرو زیانی بەدوای خۆیدا هێنا, لە شارۆچكەی كەلار، دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و 43 هاووڵاتی دیكە بە هۆی بوومەلەرزەوە گواسترانەوە نەخۆشخانەكان، لە شارۆچكەی كفری 3 هاووڵاتی و لە خانەقینیش 45 هاووڵاتی گواسترانەوە نەخۆشخانە.
بە پێی زانیریەكانی (خواكوڕك) بوومەلە رزەكە لە چەند ناوچەیەك زیانی یانی و ماددی بە دوای خۆید هێناوە بە جۆرێك لە كەلار، ، ئەمشەو هاووڵاتی محەممەد فەتاح رۆستەم لە دایكبووی 1950 و ئافرەتێكی بەساڵاچوو دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك گوتیشی: هەر بە هۆی بوومەلەرزەكەی ئەمشەو، 43 هاووڵاتی دیكە كە زۆربەیان ئافرەت بوون و تووشی ترسی زۆر و شۆك هاتبوون گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و دوو حاڵەتی شكاویش تۆمار كراوە.
باسی لەوەشكرد، لە شارۆچكەی كفری 3 هاووڵاتی و لە خانەقینیش 45 هاووڵاتی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان.
ناوەندی بوومەلەرزە زانی عێراق، رایگەیاند، بوومەلەرزەكەی ئەمشەو كاتژمێر (07:37:35) لە ناوچەی سەرپێل زەهاوی ئێران، كە لە دووری تەنیا 30 كیلۆمەتر لە باشووری خۆرهەڵاتی قەزای خانەقین هەڵكەوتووە، بە گوڕی (06.03) روویداوە و لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق هەستی پێكراوە و لە هەندێك شوێنیش جامی پەنجەرە شكاوە و ترس و دڵەڕاوكێی لە هەندێك ناوچە درووستكردووە.
ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد، دوای بوومەلەرزەی یەكەم، 15 پاشە بوومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان هەستیان پێكراوە.