مهسعود حهیدهر: سهرۆك بارزانی صمام، الأمان ـی عیراق و کوردستانه
لەمیانەی وتووێژێکی ڕۆژنامهوانی لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ، مەسعود حەیدەر ئەندامی شاندی سهرۆك بارزانی بۆ بەغداد ، ڕایگهیاند:” سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغداد فەرمی بووە ، بەناوی هەموو کورد وەک تاکە زەعیم و مەرجەعی کورد، چونکە خەڵکی کوردستان بەخۆشحاڵیەوە نزیکەی لە ۵۰%ی متمانەیان دایەوە بەپارتی لەهەڵبژاردن بۆ ئیدارەدان، بە پلەبەندی و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی سەردانەکەی شاندە کوردییەکە بەسەرۆکایەتی بارزانی بۆ بەغداد دەردەکەوێت، بەجۆرێک لەسەر ئاستی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و داراییەکان، تا ئەوەی بەغداد موچە و بودجەی هەرێم بەتەواوی دەنێرێت وە پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتەواوی نامێنێت”.
ههروهها مهسعود حهیدهر گووتی :” سەردانهكهی سهرۆك بارزانی فەرمی بوو وە شێوازی پێشوازی کردنەکەش لەلایەن بەرپرسانی عیراقیەوە فەرمی بوو وەک یەکێک لە سەرکردە و ڕابەر پێشوازی لێکراوە، لە سەر ئاستی عیراقی و دەرەوەی عیراقیش كاك مهسعود وەک سەرکردە و ڕابەرێکی کورد، وەک مەرجەعی کورد بە پڕۆتۆکۆل پێشوازی لێکرا، من خۆم لە هەموو کۆبونەوەکان بەشداربووم وەک ڕابەرێکی کورد مامەڵەی لەگەڵ کراوە وە بەم سەردانەی کاک مەسعود بۆ بەغداد بەستەڵەکی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد توایەوە وە دەرگاش بەسەر چارەسەری کێشەکانی هەموو عیراق کرایەوە.”
مەسعود حەیدەر پهرلهمانتاری پێشووی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان دهڵێت :” ئەو سەردانە بووە هۆی توانەوەی بەستەڵەکی کێشهکانی نێوان هەرێم و بەغداد، وە دەرگای چارەسەری بەڕووی هەموو کێشەکان لە عیراق کردەوە، بەوهۆیەوە سەرکردە عیراقیەکانیش هەمووان سەردانی هەولێر دەکەن”.
مەسعود حەیدەر ئەندامی شاندی سهرۆك بارزانی بۆ بەغداد گووتی :” سەرکردە عیراقیەکان وەک “زەعیم” و مەرجەعێکی کورد پێشوازییان لەبارزانی کردووە بەجۆرێک لەهەموو کۆبونەوەکاندا بە بارزانیان وتووە بارزانی لەکوێ بێت چارەسەری کێشە لەوێیە، داوای دەستپێشخەرییان لەبارزانی کردووە بۆ چارەسەری کێشەکان و بارزانیش وتویەتی بەخۆشحاڵیەوە دیراسەی دەکەین”.
ئهندامهكهی شاندی سهرۆك بارزانی دهڵێت :” ئێستا بارزانی نەک هەر بۆ کوردستان بەڵکو بۆ هەموو عیراق لەپێشی هەموو سەرکردەکانە “(صمام، الأمان) ی عیراق و کوردستان-یشە.) ههروههادهشڵێ: له ئهجێندای وهفدهكه نهبوو كۆبونهوه لهگهڵ سهرۆك كۆمار بكات.”
پێشتریش دكتۆر مهحمود عوسمان سیاسهتمهداری كورد ڕایگهیاندبوو ” بەدڵنیاییەوە سەردانەکەی بارزانی ھەنگاوێکی باشەوارزانی خۆی لە بابەتی حزبی گەورەترە و ڕۆڵی ھەیە“پێویسته ”کوردیش لەوەدا یەکگرتوو و یەکدەنگ بن کە ناکۆکییەکانی ئێرە نەبەنە بەغدا تا بگەنە ئەنجام”.
لەو سەردانەدا مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە بەغدا و ژمارەیەك وەزیر و بەرپرس و ڕاوێژكارانی پارتی هاوەڵی سەرۆك بارزانی بوون.