فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی سبەی پەرلەمان دواخر، هەفتەیەکی تر مۆلەت بۆ حکومەت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/11/parlaman-iraq.jpg)
لەگەڵ ئەوەی بڕیار بوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سبه‌ى بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆسته وه‌زارييه‌كان کۆ ببتەوە، بەڵام کەمێک بەر لە ئێستا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان ڕایگەیاند دانیشتنی سبەی دواخرا بۆ ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كارنامه‌ى دانيشتنى سبه‌ى راگه‌ياندبوو.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، فه‌رمانگه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، تا ئێستا ژياننامه‌ى به‌شێك له‌و كانديدانه نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌ن، كه بڕياره سبه‌ى متمانه‌يان پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها هاتووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زيران دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه ته‌واوى رێككاره ياساييه‌كانى په‌يوه‌ست به پرسى ياساى لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى بۆ پێنج كه‌س له كانديدى وه‌زاره‌ته‌كان گيراوه‌ته به‌ر، به‌ڵام سێ كانديديان هێشتا رابردوويان له ژێر به‌دواداچووندايه.
فه‌رمانگه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، به‌و هۆيه‌وه دانيشتنه‌كه دواخرا بۆ رۆژى 4/12/2018.
شایەنی باسە، بريار بوو سبه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ متمانه دان به هه‌شت وه‌زيرى كابينه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆببێته‌وه