پارێزگای نه‌ینه‌وا سوكایه‌تی به به‌رێوبه‌ری قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2018/11/naenwa.jpg)
له تۆمارێكی ڤیدیۆیی دا نوفه‌ل عاگوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، لێپێچینه‌وه له به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی عه‌بدوڵڵا بن جابر ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند قوتابییه‌كی داوه.
له تۆماره ڤیدیۆییه‌كه‌دا ، نوفه‌ل عاگوب پارێزگاری نه‌ینه‌وا، به شێوه‌یه‌كی توند ناشیرین سوكایه‌تی به به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی عه‌بدوڵڵا بن جابر ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت:” كه ۲۵ ساڵ خزمه‌تی مامۆستایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام عاگوب ئه‌و قسانه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه و پێی ده‌ڵێت: “تۆ خزمه‌تت نییه، ئه‌گه‌ر خزمه‌تت هه‌بوایه له قوتابیانت نه‌ده‌دا”.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌ڕه‌شه‌له مامۆستاكه ده‌كات وپێی ده‌ڵێت: “لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دانانرێت چونكه هیچ سوودێكی نییه، به‌ڵام ئه‌وه دووباره ببێته‌وه خۆم دێم و داركاریت ده‌كه‌م”.
پارێزگای نه‌ینه‌وا دوای سوكایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌كردن مامۆستاكه له ژووره‌كه‌ی خۆی له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌رده‌كاته ده‌ره‌وه و پێی ده‌ڵێت :له قوتابخانه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه.
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی تۆماره ڤیدیۆییه‌كه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی به‌غدا، داوای لێپێچینه‌وه له نوفه‌ل عاگوب ده‌كه‌ن و ئه‌حمه‌د جبووری، نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كردی خۆ ده‌رخستنه و بۆ داپۆشینی شكست و گه‌نده‌ڵییه‌كانه، بۆیه پێویسته دوور بخرێته‌وه”.
لای خۆیه‌وه سه‌ندیكای مامۆستایانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات، پارێزگاری نه‌ینه‌وا له كاره‌كه‌ی لابدات و تێیدا هاتووه: “پارێزگاری نه‌ینه‌وا پێشێلكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی كردووه و به ئه‌نقه‌ستیش گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه”.