پەیامێك لە سەرۆك بارزانی ـیەوە

سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرماندەی پێشمەرگە، عەبدوڵڵا گولی پەیامێکی ماتەمینی بڵاوکردەوە.

 

لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا کە وێنەیەکی دەست(خواكورك) کەوتووە هاتووە”کاک عەبدوڵڵا بە درێژایی تەمەنی، کادیرێکی دڵسۆز و ماندوویینەناس و وەفادار بوو و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە. لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی کاک عەبدوڵڵا دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم”.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵا گولی

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگە و فەرماندەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و ئەندامی لیژنەی دەزگای باڵای ئەیلوول لە دهۆک، کاک (عەبدوڵڵا گولی)ـم پێ گەیشت.

کاک عەبدوڵڵا بە درێژایی تەمەنی، کادیرێکی دڵسۆز و ماندوویینەناس و وەفادار بوو و لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە. لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی کاک عەبدوڵڵا دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک عەبدوڵڵا بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی

١ـی١٢ـی٢٠١٨

Back to top button