پرۆفایلی مەسروور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە ۳ی۱۲ی۲۰۱۸ ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرپەرشتی سهرۆك بارزانی كۆبووەوە، دوای كۆتایھاتنی كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:” مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دیاركراوە “.
پرۆفایلی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومهتی ھەرێمی كوردستان
-مەسروور بارزانی، ساڵی ۱۹٦۹ لەدایكبووە.
-ساڵی ۱۹۸۵ لە تەمەنی ۱٦ ساڵی بووەتە پێشمەرگە و بەشداری شۆڕشی گوڵانی كردووە.
-بەشداری داستانی خواكوڕك كردووە لە ساڵی ۱۹۸۸.
-ساڵی ۱۹۸۹ بڕوانامەی ئامادەیی لە ئێران بەدەستهێناوە.
-بەشداری لە راپەڕینی ئاداری ساڵی ۱۹۹۱ كردووە.
-ماستەری لە بەشی خوێندنی نێودەوڵەتی لە زانكۆی ئەمریكی لە واشنتۆن وەرگرتووە.
-ساڵی ۱۹۹۸ گەڕاوەتەوە كوردستان.
-لە كۆنگرەی ۱۲ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سەركردایەتی ئەو حزبە هەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
-ساڵی ۱۹۹۸ بووە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستنی كوردستان.
-لە ساڵی ۲۰۱۰ بە دەنگی یەكەمی ئەندامانی كۆنگرەی ۱۳ـی پارتی بۆ سەركردایەتی پارتی هەڵبژێردرایەوە و بووەوە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.
-لە ساڵی ۲۰۱۲ لەلایەن سهرۆك بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وهك راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستنیشان كراوه.
-ساڵی ۲۰۰۵ “دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمر”ی دامەزراندووە.
-دامەزرێنەر و سەرۆكی بۆردی ئەمیندارانی زانكۆی ئەمریكی كوردستانە لە دهۆك.
-بەشداری كردووە لە شەڕی داعش و لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەشداربوو.
-مەسرور بارزانی خێزاندارە و سێ كوڕ و كچێكی هەیە.
-زمانەكانی كوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی دەزانێت.