ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی لە واشنتن: داعش سودی له كێشهكانی نێوان عێراق وههرێم وهردهگرن
ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی لە واشنتن، راپۆرتێكی لەبارەی جموجۆڵەكانی رێكخراوی داعش بڵاوكردووەتەوەو دهڵێت:” مانگانە چەكدارانی داعش ۷۵ ھێرشی چەكداری لە عێراق ئەنجامدەدەن و ئێستا خۆی رێكخستووەتەوە و تەكتیكی خۆی گۆڕیوەو دەستی كردووە بە چالاكییەكانی رفاندن و تەقینەوە و زیاتریش كەسانی سەر بە حكوومەت دەكاتە ئامانج”.
ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی لە واشنتن له ڕاپۆرتهكهیدا دهشڵێت:” لە ئەنجامی ھێرشەكانی داعش لە ساڵی ۲۰۱٦ دا زیاتر لە ٦ ھەزار و ۲٤۷ كەس كوژراون، لە ساڵی ۲۰۱۷ شدا ۵ ھەزار و ۳۳۹ كەس كوژراون، تا مانگی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۸ش، ھەزار و ٦۵٦ كەس كوژراون.
ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی لە واشنتن، ئاشكراشی كردووە، ۲۰ بۆ ۳۰ ھەزار چەكداری داعش لە عێراق و سووریا ماون و لەو ژمارەیەش ۱۰ بۆ ۱۵ ھەزار چەكداریان لە عێراقن.
راپۆرتەكەی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی لە واشنتن ئاشكراشی دەكات، چەكدارانی داعش سوود لە گەندەڵییەكانی حكوومەت و ناكۆكییە مەزھەبییەكان و كێشەكانی نێوان عێراق و ھەرێمی كوردستان وەردەگرن.