گوته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی :پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکەین و ئێمه‌ پێی ڕازین

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی١٢ی٢٠١٨، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی داهاتووی ھەرێمی کوردستان کاندید کرد و نێچیرڤان بارزانیش بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕاگەیاند: “پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکەین کە کاندید کراوە بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیوادارین لە پۆستەکەی سەرکەوتوو بێت”.

گوتەبێژی فەرمی یەکێتی گوتیشی:” یەکێتی ”هاوپەیمانێتی“ی پارتی دەکات و دەرکردنی ھەر بڕیارێک بۆ ھەر پۆستێک، بەتایبەتی پۆستی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له‌لایه‌ن کاک مەسعود بارزانی، ئێمە پێی ڕازین“.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی فەرمی یەکێتی نەیشاردەوە و ده‌ڵێت :” ئەگەر ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتی کاندیدمان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت ھەبێت، پارتی ڕازی دەبێت”.

سەعدی ئەحمەد پیرە ده‌شڵێت: “مەسرور بارزانی کەسێک نییە زۆر لە دەرەوەی کارەکانی حکوومەت بێت، بەدڵنیاییەوە ئەو ئەزموونانەی کە ھەیەتی لە بوارەکانی دیکەدا بیخاتە خزمەتی کابینەی داھاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بیگومان لە چوارچێوەی بەرنامەی ھاوبەشی حکوومەت، ئێمە ھەموو ھاوکارییەکی مەسروور بارزانی دەکەین”.

Back to top button