سلێمانی لهشهقامی ئۆرزدی تهقه له د.کەمال ئەحمەد سەعید پزیشێكی نەشتەرگەری دهكرێت
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ۳ی۱۲ی ۲۰۱۸ پزیشکێکی پسپۆری نەشتەرگەری لە نۆرینگەی تایبەتی خۆی لە شەقامی ئۆرزدی لە شاری سلێمانی تەقەی لێکرا وە سەختی برینداركراوەو تەندروستی ناجێگیرە.
به گوێرهی زانیارییهكانی ” خواكوڕك”پزیشكەكە ناوی د.کەمال ئەحمەد سەعید پزیشێكی نەشتەرگەری و مامۆستایە لە كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی و بە دەمانچەی بێ دەنگ ( كاتم سەوت) تەقەی لێكراوەو سێ گوڵە بەرجەستەی كەوتووە كە یەكێك لەگوڵەكانیش بەر سەری كەوتووە و ئێستا لەژێر چاودێری وردی پزیشیكی دایە.
لهبارهی دۆخی تهندروستییهوه دوای نهشتهرگهری بۆ پزیشكەكە،هێشتا باری تەندروستی ناجێگیرە و زۆربەسەختی برینداربووە.