سلێمانی پۆلیسێك ده‌كوژرێت

پۆلیسی فریاكەوتن له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی له ده‌وام ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەواڵه‌كه پشت راسته ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “پۆلیسەكە لە بەشی كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتن دەوام دەكات و لەكاتی گەڕانەوەیدا تەقەی لێكراوە و كوژراوە”.
بە پێی زنیارییەكان، پۆلیسەكە پلەی مفەوەزە و ناوی (ل . ئا . ح) لە بەشی كارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتن دەوامی كردووە.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كه‌ی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی هێرش كرایه سه‌ر پۆلیسێك و كوژراوه” .
گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی:”كاتێك ده‌ستڕێژی گوڵـه كراوه‌ته سه‌ری، ئه‌و پۆلیسه له‌ده‌وامی فه‌رمی نه‌بووه و له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی بووه‌و به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌رتاییه‌كان پۆلیسه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه”.