له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا هه‌وڵی تیرۆركردنی ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی، ئاشكرا ده‌كرێت
له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا كه‌ناڵی “الاتجاه” كه كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقیی خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات ،باس له هه‌وڵێكی تیرۆركردنی باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی عێراق له به‌غداد .
مێژووی تۆماره ڤیدیۆییه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2008 ئه‌و كاته‌ی باراك ئۆباما، سه‌ردانی ماڵی تاڵه‌بانی ده‌كات له ناوچه‌ی كه‌ڕڕاده‌ی به‌غدا و هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا له‌سه‌ر شیعه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.
كه‌ناڵی “الاتجاه” ده‌ڵێت :ئه‌ندامانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی ئه‌و كاته مووشه‌كه‌كان ئاماده‌بوون له ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانیدا له به‌غدا، ئۆباما بكه‌نه ئامانج هه‌موو زانیارییه‌كی ووردیان له‌به‌رده‌ستدا بووه و راسته‌وخۆی چاودێری ئۆبامایان كردووه‌و زانیویانه سه‌رۆكی پیشووی ئه‌مریكا كه‌ی ده‌گاته ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی و چه‌ند كاتژمێرێكیش له‌ماڵی سه‌رۆككۆماری ئه‌وكاتی عێراق دا ده‌مێنێته‌وه .
هاوكات دوای سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هه‌فته‌ی رابردوو بۆ عێراق ، جه‌لیل نووری، سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌در له‌و باره‌یه‌وه نوسیوویه‌تی: “ده‌مه‌وێت نهێنییه‌ك ئاشكرا بكه‌م كه په‌یوه‌ندی به گه‌وره‌ترین رووداوی عێراق هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ پێ بخاته ناو خاكی عێراقه‌وه ،گه‌نجه‌كان خۆیان به ته‌واوه‌تی بۆ ئاماده‌كرد و چاوه‌ڕێی فه‌رمان و ئاماژه‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه ئامانج، به‌ڵام فه‌رمانیان بۆ هات دان به‌خۆیاندا بگرن”.
https://twitter.com/twitter/statuses/1078783574072049666