عادل عه‌بدولمه‌هدی داوا لە پەرلەمان دەکات، دەنگدان لەسەر وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری دوابخرێت

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە، داوا دەکات لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەنگدان لەسەر وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ دوابخرێت.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوو کاندیدی بۆ پۆستەکانی دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی راوێژکاری سەرۆکوەزیران پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە ، تاوەکو ئێستا کێشەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری یەکلایی نەبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ھاوپەیمانی بونیاد داوا كردبوو، لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەمان بەشێوازی نھێنی دەنگ لەسەر ناوی فالح فەیاز بدرێت، ئەگەر دەنگی پێویستیشی نەھێنا، ئەوا دەكرێت یەكێك لە فەرماندە سەربازییەكان لەبری ئەو كاندید بكرێت. ھاوكات هاوپەیمانێتی بونیاد ئامادەیی دەربڕیووە چەند پۆستێك بداتە هاوپەیمانێتی چاکسازی، لەبەرامبەر پەسندكردنی فەیاز.

Back to top button