فرسه‌ت صۆفی : پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بووه‌ته ئاسته‌نگ و لێكتێگه‌یشتن هه‌یه
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پرسی سەرۆکایەتی هەرێم نەبووە بە ئاستەنگی دانوستانەکان و ئەوەشی خستەڕوو لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی تر لێکتێگەیشتنیان هەیە لەوبارەیەوە، رونیشیکردەوە دوای سەری ساڵ دەستکەوتی دانوستانەکان دەچننەوە.
دكتۆر فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: “پاش كۆتاییھاتنی پشووی سەری ساڵ، ئەمجارە جییدیتر دەست بە دانوستان دەكەینەوە لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا بۆ پێك ھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و كۆی پرسەكان”.
ئەندامەكەی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی دانوستانه‌كانه‌وه گووتی : “ئێمە گەشبینین دەگەین بە رێككەوتن و لە دوای سەری ساڵ بەرھەمی دانوستانەكانمان دەچنینەوە، بەڵام ناتوانین وادەی پێكھێنانی كابینەی حكوومەت دیاری بكەین”.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه بووه‌ته گرێكوێره‌ی لایه‌نه‌كان ، دكتۆر فرسەت سۆفی ئه‌ندامی شاندی دانوستانکاری پارتی ده‌ڵێت : “بە ھیچ شێوەیەك پرسی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان نەبووەتە ئاستەنگ و لەو ڕووەوە لێكتێگەیشتن لە نێوان پارتی و لایەنە سیاسییەكانی كوردستاندا ھەیە”.
بە ھۆی بەدەستھێنانی ژمارەیەكی بەرچاوی كورسییەوە، پارتی مافی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی ھەیە و تا ئێستایش چەند جارێك شاندی باڵای پارتی بۆ مەبەستی گەییشتن بە رێككەوتن، لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كۆ بووەتەوە.