ئەردۆگان لەگەڵ بەرهەم ساڵح رێككەوتووین بۆ لەناوبردنی پەكەكە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی وڵاتی توركیای كرد, لە لایەن سەرۆك كۆماری توركیا پێشوازی لێكرا, دوای كۆبوونەوەكە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رایگەیاند لەگەڵ بەرهەم ساڵح گەیشتووەتە ڕێكەوتنێكی دووقۆڵی بۆ لەناوبردنی پەكەكە.
پێشتر خواكوڕك لە هەواڵكیدا زانیاریەكانی بڵاوكردەوە كە بەرهەم ساڵح بۆ تاوتێوكردنی كێشەكانی نێوان یەكێتی و توركیا سەردانی توركیا دەكات, چەند بەلێنێكی سەركردایەتی یەكێتی بە ئەردۆگان دەگەیەنێت كە لە بەرامبەر هەڵگرتنی ئابلۆقەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی ئامادەن هاوكاری تەواو توركیا بكەن بۆ لە ناو بردن و وەدەرنانی پەكەكە لە سنورەكانی سلێمانی.
ئەردۆغان ئەم ئێوارەیە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، هەواڵەكەی خواكوڕك پشتڕاستدەكاتەوە:” دووپاتی لەسەر ئەم بۆچوونە كردەوە و رایگەیاند لەگەڵ بەرهەم ساڵح ڕێكەوتوون بۆ لەناوبردنی پەكەكە.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانیە دووقۆڵیەكەدا، ئەردۆگان رایگەیاند “لەگەڵ عێراقدا گەشە بە پەیوەندییە ئاسایشی و بازرگانی و سەربازییەكان دەدەین. لە هەمووی گرنگتر لەبارەی ئەمنیەوە، بۆ لەناوبردنی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی داعش و پەكەكە لەگەڵ بەرهەم ساڵح ڕێكەوتووین”.

Back to top button