حشدی شەعبی 300 عەرەبی سوونەی رفاندووە

خواكوڕك
رۆژنامەی (القودس) عەرەبی لەزاری سەرۆك هۆزێكی سوونەی عێراقدا، ئاشكرا دەكات كە حشدی شەعبی 300 كەسی سوونەی لەهۆزەكانی عەرەب رفاندووە و تاوەكو ئێستا دیار نیە چارەنووس ئەو 300 كەسە چیە.
 
شێخ عەماد ناجی كە یەكێكە لەسەرۆك هۆزەكانی شەمەری عەرەبی سوونە بە رۆژنامەی (القودس) راگەیاندووە، ماوەی ساڵ و نیوێكە لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە 300كەسیان گیراون و بێ سەروشوێن كراون.
 
هەروەها ئەو شێخ عەماد ناجی دەشلێت، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی 47 ئەندامی هۆزەكەمانیان لە گوندی ناعمەی رۆژهەڵاتی تكریت ڕفاند و دواتر 270 كەسی تریشیان لە دۆرەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بێ سەروشوێن كردووە، هەروەها گوتی، كتائیبی حزبوڵای عێراق لە پشت هەڵمەتی ڕفاندن و بێ سەروشوێنكردنی ئەندامانی هۆزەكەمانن لە گوندی ناعمە.
 
هەروەها رۆژنامەكە داتای تر لەسەر زاری ئەو شێخە بڵاو دەكاتەوە كە حشدی شەعبی لە هۆزەكانی ترییش بەتایبەتی هۆزی جبووری، كە 270 كەسە لە تیرەی شوێخاتی سەر بە هۆزی جبوور لە دەوروبەری شارەدێی دۆرە رفێنراون و تا ئێستەش هیچ سۆراخێكیان نییە، ئەمەش لە كاتێكدایە ئەو كەسانە هیچ هاوكاری و پشتیوانییەكی داعشیان نەكردووە و دەستیان لە هیچ تاوانێك نەبووە،
رۆژنامەكە جۆری گیراوەكان ئاشكرا دەكات لەزاری شێخ ناجی و دەلێت لە نێو رفێنراواندا خانەوادەیەك لە پێنج برا و خوشكێك پێك هاتوون، هەر پێنج براكەیان ڕفاندوون، ئەمەش لە كاتێكدایە ئەوان بێ تاوانن، ئەگەر تاوانێكیشیان هەیە دەبێ بدرێنە دادگە و حكوومەت نەك بێ سەروشوێن بكرێن، كەتیبەكانی حزبوڵا چاك دەزانن كە ئەوانە بێ تاوانن بۆیە چارەنووسیان ئاشكرا ناكەن.
Back to top button