كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات
سه‌باره‌ت به كێشه ناوخۆییه‌كانیان ،كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات .
به‌پێی زانیارییه‌كانی” خواكوڕك” له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزێك و ناو یه‌كێتی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامیك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی ده‌كات و له‌باره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌یانه‌وه ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات .
په‌یامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی یه‌كێتی ده‌كات ،هه‌ڵبه‌ت جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی له په‌یامه‌كه‌یدا داوایكردووه كه پۆسته‌كانی یه‌كێتی چ له ناوخۆی حزب و چ له حكومه‌ت پێویسته یه‌ك پاكێج بن .
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی به ماڵباتی تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاندووه ” كه پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی (سكرتێری گشتی یه‌كێتی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ) رێكه‌وتن ئه‌نجام بدرێت ،چونكه له كۆنگره‌دا ده‌بێته كێشه‌و كاره‌سات “.
دوای نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی، باڵی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ستیان به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه دوای مام جه‌لال، ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی له ده‌ستیان ده‌رچێت و ماڵباته‌كه‌یان له باڵێكی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه ببێته باڵێكی لاوازی نێو یه‌كێتی ،پاش ململانێیه‌كی توند له‌نێوان باڵی ده‌ستڕۆیشتوو و باڵه‌كه‌ی تری نێو یه‌كێتی كه به باڵی نیشتمانی ناسراوه، كێشه ناوخۆییه‌كانی نێو ئه‌و حزبه گه‌یشته لووتكه، به‌ڵام هه‌ر زوو باڵی ماڵباتی تاڵه‌بانی كه دارایی یه‌كێتی و زۆربه‌ی ئۆرگانه فه‌رمییه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتییان به ده‌سته‌وه بوو، پاش نه‌خۆشكه‌وتنی تاڵه‌بانی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا گرت.
ئێستا دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و سیاسه‌ته‌كانی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی نیشتیمانی، كادیر و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی زۆر نیگه‌ران كردووه، به تایبه‌ت دوای خیانه‌ته‌كه‌ی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر و ڕاده‌ستكردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئێرانیه‌كان ، له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا یه‌كێتی له‌سه‌ر دوو ڕێیانێكی سه‌ختدایه، باڵی نیشتمانی نێو حزبه نه‌توانێت ئاراسته‌یه‌كی ڕوون بخاته پێش كادیران و جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه و سنوور له‌نێوان خیانه‌ت و وه‌فاداری ڕوون بكاته‌وه،