یەكێك لە دەستكەوتەكانی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا پەسەند كردنی بوودجە بوو كە لەنێویدا موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە هەیە
دوای ئەوەی سەرۆك بارزانی سەردانی بەغدای كرد, لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك بەر پرسی باڵای ئەو وڵاتە كۆبوویەوە, ئامانجی سەردانەكەی سەرۆك نەهێشتنی ناكۆكیەكانی نێوان بەغداو هەرێم و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بوو كە لە نێو پڕۆژە یاسای بودجە بەشێكی زۆری داواكاری كوردی تێدا جێكراونەتەوەو پەسەند كرا.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، كە تایبەت بوو بە پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی، 17 ماددە لە پڕۆژە یاساكە پەسەند كراون، لەناویاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كران.
شایەنی باسە زیاتر لە سێ ساڵە بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكومەتی بەغداوە بڕدارەوە ئەمە جگە لەوەی بۆ جاری یەكەمە بودجەیەكی تایبەت بە پێشمەرگە لە نێو بودجەی عێراق جێبكرێتەوە.