وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق لە بارەی ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان كۆبوونەوە
دوای سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا لە ئێستادا پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاسای بوونەتەوە بەە جۆرێك كار دەكرێـ بۆ هەماهەنگی نێوان سێكتەرە جیاوازەكانی نێوان هەردوو حكوومەت بە جۆرێك ئەمڕۆ وەزارەتەكانی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
ئەمڕۆ كەریم سنجاری، وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، لەگەڵ شاندێكی باڵای وەزارەتی بەرگری عێراق، كە پێكهاتبوو لە فەریق روكن عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا، جێگری سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و شاندێكی یاوەری كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، جگە لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، تیشك خرایە سەر دواین پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەكە، هاوكات بەوردی گفتوگۆكرا لەسەر گۆڕانكارییە ئەمنییەكان و بەدیاریكراویش بارودۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا لیژنە فەرعییەكانی هەردوولا دەست بە ئەنجامدانی كار و كۆبوونەوەكانیان بكەن.