كاتی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ڕاگه‌یێندرا

بەشار كیكی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، بە كوردستان24ـی راگەیاندووه‌: ئەوان ئاگاداری وردەكاری پلانی گەڕانەوەی پێشمەرگەن، ئەم مانگە پێشمەرگە دەگەڕێتەوە و سەرەتاش لە كەركووك دەست بە پڕۆسەكە دەكرێت، دواتری لە ناوچە كوردستانییەكانی دیكە.

كیكی زیاتر وتی: ئەمەریكا و لایەنی نێودەوڵەتی سوورە لەسەر گەڕاندنەوەی پێشمەرگە چونکە ئەوان پێشمەرگە وەك ھێزێكی ئاشتی پارێز دەبینن و دەزانن ھەر شوێنێك لەژێر دەستی پێشمەرگە بێت، پارێزراوە.

پێشتریش، شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، کە بەرپرسانی ئەمەریکا لەگەل پێکهاتەکانی کەرکووک کۆبوونەتەوە و تیایدا ئەمەریکییەکان باسیان لە پێویستی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و دەوروبەری کردووە.

گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بووەتە باسێکی گەرمی هەرێمی کوردستان و بەغدا، چەند فەرماندەیەکی باڵای هەردوولاش ئەو پرسەیان پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام تاکو ئێستا مێکانیزمی گەڕانەوە و ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگە دیاری نەکراوە.

 

Back to top button