مەسروور بارزانی و فالح فەیاز لە میونشن كۆبوونەوە
دوای ئەوەی مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بە داوەتنامەیكی فەرمی بەشداری لە كۆنگرەی ئاشتی میونشنی كرد, لە پەراوێزی كۆنگرە، لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق كۆبویەوە.
هەر لە پەراوێزی كۆنگرەكەدا، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆبووەوە و تێیدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و رووسیایان تاووتوێ كرد.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، مەسرور بارزانی، نیگەرانی خۆی لە دۆخی كوردانی رۆژئاوا خستەڕوو و داوای پاراستنی مافەكانی كوردانی سووریای كرد.