بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا گۆران و خانەوادەی موقەدەم عەزیز دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز مامۆستا گۆران

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كوڕی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە هاوبەشی خەممان بۆ بەڕێزتان و خانەوادەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووی كوڕتان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

________

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو موقەدەم عەزیز حەمەد

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر (موقەدەم عەزیز حەمەد)مان پێگەیشت.

موقەدەم عەزیز حەمەد، پێشمەرگەیەكی بەوەفای میللەتەكەی بووە و هەمیشە بە بوێریی و رۆحی پێشمەرگانەوە لە بەرەكانی جەنگ و بەرگری لە میللەتەكەی بووە.

بەم بۆنە خەمناكەوە هاوبەشی خەممان بۆ خانەوادە تێكۆشەرەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزمان و دۆست و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

 

Back to top button