تەقینەوەیەك لە رێگای ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژكراو عەفرینی هەژاند

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو كردە تیرۆریستیە خۆ كوژیەكان و تەقینەوەكان روویان لە زیاد بوون كرد, پێش كەمێك تەقینەوەیەک شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانی هەژاند، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان شەهید و بریندار هەن.

بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان، پێش كەمیك ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەفرین تەقیەوە، لە ئەنجامدا چەند كەسێك شەهید و بریندار بوون.

لە كاتێكی زووتری ئەمڕۆدا تەقینەوەیەکی تر شاری کۆبانێی رۆژئاوای كوردستانی هەژاندبوو، بەم هۆیەوە پێنج چەكداری پەكەكە گیانیان له‌ده‌ست دابوو.

Back to top button