بەھۆی ھەڕەشەكانی یەكێتی، كەناڵی ئێن ئاڕتی بارەگای پەخشی لە سلێمانی دەگوازێتەوە

 

بەپێی بڵاوكراوەیەكی دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕتی، زمانحاڵی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، كەناڵەكە ئامادەكاری دەكات بۆ گواستنەوەی ناوەندی پەخشی كەناڵی ئێن ئاڕتی بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی.

لە بڵاوكراوەكەدا ئاماژە بە ھۆكاری گواستنەوەكە كراوە و تێیدا ھاتووە: بەھۆی ھەڕەشەكانی دەسەڵات(مەبەست لێی دەسەلاتی شاری سلێمانیە) كەناڵی ئێن ئاڕتی ئامادەكاری دەكات بۆ گواستنەوەی ناوەندی پەخشی كەناڵەكە لەوشارە.

ئەم ئامادەكاریەیی ئێن ئاڕتی دوای دووجار سوتاندنی كەناڵەكە و برینداركردنی شاسوار عەبدوڵواحید دێت لەلایەن یەكێتیەوە، بەلام تا ئێستا كەناڵەكە بوێری ئەوەی نیە بە ئاشكرا ناوی ئەو باڵەی یەكێتی ئاشكرا بكات كە لەپشت ھێرشەكانەوەبووە.

Back to top button