مەرجەعی باڵای شیعە: دۆخی كۆمەڵگای عێراق لە لێواری داڕوخانە

مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق، هۆشداری له‌ ئاڵۆزی زیاتر و داڕووخانی دۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌دات.

سه‌ید ئه‌حمه‌د سافی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌، ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، له‌ گوتاری نوێژی هه‌ینی هۆشداری له‌ ئاڵۆزی و داڕووخانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا، به‌ گوته‌ی نوێنه‌ری سیستانی، ئاڵۆزبوونی ره‌وشه‌كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاساوه‌یه‌.

سه‌ید ئه‌حمه‌د سافی، له‌ گوتاری رۆژی هه‌ینی، له‌ كه‌ربه‌لا، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ده‌بێت به‌رپه‌رچی ئاڵۆزییه‌كان بدرێته‌وه‌ و كۆتایی به‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ بهێندرێت. روونیشی كرده‌وه‌، نابێت بۆ هیچ به‌رپرسێك و كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی پێشێلی یاسا بكرێت.

Back to top button