دەست بە ماستەرپلانی سەوزكردنی ھەولێر دەكرێت
به‌پێی ماستەرپلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر بۆ ستانده‌ری جیهانی به‌رز ده‌كرێته‌وه و پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت: “ئاماده‌كاری له‌و باره‌یەوه ده‌كرێت”.
نه‌وزاد هادی له کاتی به‌شداریكردنی له پێشانگایه‌كی گوڵ و باخچه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گوتی: “بۆ بایه‌خدان به زیادكردنی پانتاییی سه‌وزایی، ساڵانێكی زۆره پلانه‌كان به‌رده‌وامن و كردنه‌وه‌ی پاركه‌كان به‌شێكه له‌و پلانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێویست بگه‌یه‌نینه سه‌دا 25، هاوشێوه‌ی دنیا، كه ئێستا ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر له‌سه‌دا 17.8ه و له پرۆژهكانیشدا پلانی سه‌وزایی له‌به‌رچاو گیراوه. بۆ نموونه شه‌قامی 120 مه‌تری سه‌وزایی پێویستی تێدایه، هه‌روه‌ها بایه‌خدان به نه‌مامگه‌كان و كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كان به‌شێكه له‌و پلانه و هه‌وڵمان داوه هاوكاری و ئاسانكاری بۆ نه‌مامگه‌كان بكه‌ین”.