بكوژه‌كه‌ی نیوزله‌ندا ئه‌م درووشمانه‌ی له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نووسیوه
بكوژی موسڵمانه‌كانی دوو مزگه‌وتی كریست چرچی نیوزله‌ندا، ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌واژه‌ی دژ به توركیا و موسڵمانانی له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه نووسیوه، كه ئه‌مڕۆ له په‌لاماره‌كه‌یدا به‌كاری هێنان.
له دیارترین ئه‌و درووشمانه‌ی له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، ئه‌مانه‌ن:
-توركی بێزراو
-1686 – ڤیه‌ننا: ئاماژه‌یه بۆ شه‌ڕی نێوان ڤیه‌ننا و ده‌وڵه‌تی عوسمانی، كه بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی له ئه‌وروپا.
-پێشڕه‌وی ئه‌مه‌وییه‌كانی ئه‌نده‌لووس له ئه‌وروپا راگرن.
-په‌نابه‌ران، به‌خێربێن بۆ دۆزه‌خ.. گه‌ڕان و گه‌شتی 732.
ئه‌مڕۆ میدیای نیوزله‌ندا زانیاری نوێی له باره‌ی بكوژی موسڵمانه نوێژخوێنه‌كانی دوو مزگه‌وتی كریست چرچی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ی بڵاوكرده‌وه.
بكوژه‌كه ناوی (هۆبرینتۆن تارانت)ـه و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئوسترالییه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه.
پێش ئه‌وه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، له به‌یاننامه‌یه‌كی درێژدا هۆكار و ئامانج و پاڵنه‌ری په‌لاماره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
تارانت، پێش كرده‌وه‌كه‌ی، لایڤی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كردووه‌ته‌وه و ته‌واوی تاوانه‌كه‌ی به كامێرا تۆمار كردووه و راسته‌وخۆ په‌خشیكردووه.
تاران له خێزانێكی مامناوه‌ند له‌دایكبووه و بایه‌خی به خوێندن نه‌داوه و نه‌چووه‌ته زانكۆ.
رۆژانه سه‌رقاڵی ئیشكردن بووه و بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیكه‌وتووه، بۆ گه‌شت و سه‌یران به‌كاری هێناوه.
له‌م دواییانه ناوبراو چووه‌ته ناو هه‌ڵمه‌تێكه‌وه به ناوی “نه‌هێشتنی كه‌باب” وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام له ئه‌وروپا و دژایه‌تیكردنی كۆچبه‌ران.
پۆلیس تا ئێستا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، ئایا تارانت به ته‌نیا بووه، یان هاوه‌ڵی دیكه‌ی هه‌بووه. به‌ڵام به‌و هۆیه‌وه چوار كه‌س ده‌ستگیركراوون.
ئه‌مڕۆ له كاتی نوێژدا، چه‌كدارێكی توندڕه‌و، كه خۆی به سپی پێست وه‌سفكردووه، به چه‌ك په‌لاماری دوو مزگه‌وتی دا و 49 هاووڵاتی نوێژخوێنی كوشت و 48ی دیكه‌ی بریندار كرد وكۆی گشتی ئاماده‌كاریی و په‌لاماره‌كه‌شی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردین، رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه هیچ وه‌سفێكی دیكه هه‌ڵناگرێت، جگه له‌وه‌ی پێی بوترێت تیرۆریستی. بكوژه‌كه‌ش بیروبۆچوونی توندڕه‌وانه‌ی هه‌بووه.
پۆلیس له پێگه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانرێت لێدوان له باره‌ی پاڵنه‌ری په‌لامارده‌ره‌كان و هۆكاری ده‌ستدرێژییه‌كه‌یان بدرێت. به‌ڵام داوامان له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كان كردووه، به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌رگایان دابخه‌ن و موسڵمانه‌كان له مزگه‌وته‌كان دووربكه‌ونه‌وه.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه، به‌یاننامه‌یه‌كی 87 لاپه‌ڕه‌ییان دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێش په‌لاماره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا رق و توڕه‌یی دژی كۆچ و ئیسلام و موسڵمانان تێدایه.