سبەی زانكۆی سەلاحەدین دكتۆرای فەخیری دەبەخشێتە كۆچەر بیركار

 

دوای ئەوەی كۆچەر بیركار خەلاتی فیلدزی بیركاری لە وڵاتی بەریتانیا وەرگرت, بڕیارە سبەی چوارشەممە زانكۆی سەڵاحەدین لە رێورەسمێكدا كە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵای شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە زانای كورد دكتۆر كۆچەر بیركار ببەخشێت.

زانكۆی سەڵاحەدین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە دوای نیوەڕۆی سبەی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمێكی ڕێزلێناندا، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە زانای كورد دكتۆر كۆچەر بیركار دەبەخشێت، كە هەڵگری میدالیای فیڵدزی جیهانیە لە بواری ماتماتیكدا.

كۆچەر بیركار ساڵی 1979 لە گوندی نێ، سەر بە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە، نزیكەی 19 ساڵ لەمەوبەر وەك پەنابەر ڕووی لە بەریتانیا كرد، ئێستە مامۆستای زانكۆی كامبریجە و پار خەڵاتی جیهانیی فیلدزی بیركاری پێبەخشرا.

Back to top button