خواكوڕك ناوەرۆكی كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئاشكرا دەكات
ئێوارەی ئەمرۆ كاتژمێر ٤ شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە و بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك پارتی دواین پەیامی بە یەكێتی گەیاندووە.
بەپێی زئنیاریەكانی خواكوڕك شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی به یه‌كێتیان راگه‌یاندووه، كه رازی بن به‌و پۆستانه‌ی لە رێكەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی دیاریكراون و ئیمزای كوسرەت رەسوڵی لەسەرە، بەلام یەكێتی داوای پۆستی زیاتر دەكات لە حكومەتی داھاتووی ھەرێمی كوردستان .
لە رێكەوتنەكەی پارتی و یەكێتی دا كە ئیمزای كوسرەت رەسوڵی لەسەرە، پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و و چه‌ند بریكارێك بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دیاریكراوه.
زانیاریەكانی خواكوڕك ئاماژە بەوە دەدەن كە یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، داوای چه‌ند پۆستێكی دیكه‌یان كردووه لەنێویاندا وەزارەتەكانی سامانە سورشتیەكان و دارایی و ناوخۆ، شانده‌كه‌ی پارتیش پێی وتوون، ته‌نیا ئه‌و پۆستانه ماونه‌ته‌وه و ناتوانن پۆستی دیكه‌یان بدرێتێ، چونكه به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه.