یەكێتی بەشداری ھەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم نەكات، پارتی مامەڵەیەكی تری لەگەل دەكات

 

دوای ئەوەی پارتی بەجیا لەگەل گوڕان و یەكێتی رێكەوتنی كرد بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێم، لە ئێستادا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان خۆی لە رێكەوتنەكە دەدزێتەوە و گومانەكان بەم شیوەیەن كە یەكێتی نایەوێ بەشداری ھەمواری یاسای سەرۆكایەتی ھەرێم بكات.

لەم بارەیەوە نیاز حاجی، چاودێری سیاسی دەلێت: دیارە یەکێتی نایەوێ خۆی بخاتە ناو بابەتی کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم و ھەڵبژاردنی….
دەیەوێت دواتر بیکاتە بابەتی موزایەدەکردن بەسەر گۆڕانەوەو لەدژیان بەکاری بھێنێت لەناو جەماوەر!
بەڵام دوای ھەموارکردنەوەی یاساکە و ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم بەدڵنیاییەوە بەو بەشەی بۆیان دیاری کراوە، یەکێتی دێتە ناو حکومەتەوە چونکە یەکێتی ناتوانێ تاسەر لەسەر ئەم ھەڵوێستەی ئێستایان بن و بەرگەی ئۆپۆزسیۆن بوون ناگرن!

پرسیارەکە و داواکاریەکە ئەوەیە:
ئایا پارتی دوای ھەموارکردنی یاساکە و ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم ھەروەک ئێستا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات؟
ئەو چاودێرە پێی وایە: ناکرێ پارتی ھەمان مامەڵەی پێش ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمیان لەگەڵدا بکات و دەبێ مامەڵەکە بەجۆرێکی تر بێت.

Back to top button