یەكێتی پێشنیار دەكات سەرۆكی هەرێم بە نهێنی لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت

 

دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان، بە زۆرینەی دەنگی 7 ئەندام لە كۆی 11 ئەندامی لیژنەكە، راپۆرتی پێشنیازی بۆ هەمواری یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد.

ئەگەرچی یەكێتی لە نێو لێژنەی یاسایی واژۆیی لەسەر پڕۆژەكە نەكردووە بەڵام لە ئێستادا فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، پێشنیازی كردووە سەرۆك بە دەنگدانی نهێنی هەڵبژێردرێت و دەنگی دوو لە سەر سێی پەرلەمانتاران بە دەست بهێنێت، نەك وەك ئەوەی لە پڕۆژەكەدا هاتووە، كە دەنگدان بە ئاشكرا بێت و بە دەنگی زۆرینە واتە 56 پەرلەمانتار هەڵبژێردرێت.

ئەمە لە كاتێكدا لە نێو پێشنیازی هەمواری یاسایی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە 8 ماددە پێكهاتووە. بەپێ ماددەكانی ئەم پێشنیازە سەرۆك بە دەنگی زۆرینەی رەها واتە 56 پەرلەمانتار هەڵدەبژێردرێت و هەڵبژاردنەكەش بە دەنگدانی ئاشكرا دەبێت و دوای خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاساكە لە ماوەی 7 رۆژدا هەموارەكەی پەسەند دەكرێت.

Back to top button