ڤاڵا فەرید داوا دەكات پەرلەمانتاران خۆیان بە دوور بگرن لە چەواشەكاری سیاسی
ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر سێیەمین كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت، پێویستە لەم خولەی پەرلەمان ھەمانگی لەنێوان یەكێتی پەرلەمانتاران ھەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە پەرلەمانتاران خۆیان بە دوور بگرن لە چەواشەكاری سیاسیی.
ڤاڵا فەرید، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە وتارێكدا لە رێورەسمی دەستپێكردنی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان رایگەیاند: پێویستە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە رێگەی لیژنە ھەمیشەییەكانی پەرلەمان لە ھەماھەنگییەكی تەواودا بێت لەگەڵ یەكێتی پەرلەمانتاران، بۆ ئەوەی سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگیرێت، بۆ ئەوەی بە ھەردوولامان بتوانین رۆڵ بگێڕین لە بەرەوپێشبردنی رێڕەوی بەرجەستەكردنی سەرەوەری یاسا و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و مەكسانی جێندەری و پێكەوەژیانی ئاشتیانە.
راشیگەیاند: ھیواخوازین سەرجەم فراكسیۆنەكان بتوانن بە گیانی بەرپرسانە و نیشتمان پەروەرانە ئەركەكانیان راپەڕێنن و پابەندبن بە یاسا بنەڕەتییەكانی ھەرێمی كوردستان و خۆیان بە دوور بگرن لە چەواشەكاری سیاسیی، كە بێگومان نایانگەیەنێتە ئەنجام.