به‌خاڵ 18 لوغمی سیاسی به‌رده‌م بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
خواكوڕك
چاودێرێكی سیاسی به 18 خاڵ لۆغمه سیاسیه‌كانی به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی كورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئاشكراده‌كات و پێیوایه، تا ئه‌م لوغمانه پوچه‌ڵ نه‌كرێنه‌وه رێگای ئازادی له‌به‌رده‌م كوردستان پاك نابێته‌وه.
زكری مو‌سا راگه‌یاندكار و چاودێری سیاسی، له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌ژده خاڵ ده‌ست نیشان ده‌كات وه‌كو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه بوونه‌ته رێگر له‌به‌ده‌م سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئه‌و چاودێره له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان به‌مشێوه‌یه به‌دوای یه‌كتر ریز ده‌كات:
1. هزری چەپی مونحەریف، چەپی ستالینی و پۆلپۆتی
2. جاشایەتی
3. ناوچەگەری
4. كولتووری جنێوفرۆشیی سیاسی
5. شەڕی ناوخۆ و یەكترشكاندنی پەنجەكان
6. كانتۆنبازی و خۆسەری
7. فیدڕاڵی پارێزگاكان
8. تەپوتۆزی بەهاری عەرەبی
9. ئیسلامی سیاسی و توندڕۆیی و داعشباوەڕی
10. میدیای حزبی
11. پێشنیاری نانبڕینی خەڵكی كوردستان
12. شەڕی دەروونی لەگەڵ پێشمەرگە
13. بێ ئەرزشكردنی پارلەمان
14. كۆدەتا و كەنسوڵكوشتن
15. گەندەڵی
16. عێراقچێتیی
17. لەباربردنی پڕۆسەی خوێندن و پڕۆژەی هەڵوەشاندنەوەی هەرێم و جیاكردنەوی سڵێمانی
18. حەشدی شەعبی و كۆریدۆر و تاییفەگەرییش وا لە ڕێگەن