وەزارەتی ئەوقاف و كارووباری ئاینی: تەنها یەك هەفتە لەبەردەم ئەو كەسانە ماوە كە دەیانەوێت بچنە حەج مامەڵەكانیان تەواو بكەن

 

هەر ساڵ لەگەڵ نزیك بوونەوەی فەریزەی حەجكردن, حكوومەت ئامادەكاریەكان بۆ ناردنی حاجیانی كوردستان دەكات, ئەمساڵ بڕیارە چوار هەزار و هەشت سەد و هەشتاكەس بەر بە سعودیەو مالًی خوا بچن, گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەو كەسانەی پارەی حەجی ئەمساڵیان نەداوە، رۆژی سێشەممە 16-4-2019 دوا وادەیە بۆ دانی پارەكە.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: “لە كۆی 4 هەزار و 880 كەس، بەشێكیان مامەڵەكانیان تەواو نەكردووە. بۆیە رۆژی 16ی نیسانی 2019 دوا وادەیە بۆ دانی 4 هەزار و 200 دۆلاری پارەی حەج. هەركەسێك تاوەكو ئەو بەروارە نەچێت بۆ تەواوكردنی مامەڵەكەی، مافی حەجی دەفەوتێت، چونكە ساڵی داهاتوو تیروپشكی نوێ ئەنجام دەدرێت.”

نەبەز ئیسماعیل گوتیشی: “لە 10ی تەمموزی 2019 دا یەكەم گەشتی حاجیان لە هەرێمی كوردستان بۆ سعودیە ئەنجام دەدرێت.”

Back to top button