فرانس پرێس:پەیەدەو بەغداد ڕێککەوتن بۆناردنەوەی سی و یەک هەار ئاوارە بۆ عێراق

ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس ڕێکەوتنێکی نێوان ھەسەدەو حکومەتی عێراق لەسەر ناردنەوەی نزیکەی سی و یەک ھەزار ئاوارەی عێراقی بۆ ناو خاکی عێراق ئاشکرا دەکات.

محمد کەرو بەرپرسی کەمپی ئاوارەکانی عێراق لە باکوری سوریا ئەوەی درکاندووە کە شاندێکی باڵادەستی بەغداد سەردانی ئیدارەی خۆجێییان کردووە بۆ ئەو مەبەستەو ڕێکەوتون لەسەر میکابیزمی ناردنەوەی ئاوارە عێراقیەکان.

ئەو بەرپرسەی ئیدارەی خۆجێی لە باکوری سوریا ئاماژەی بەوە کردووە لە ئێستادا خەریکی تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەن کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە و تەئکیدیش دەکاتەوە لەناو کەمپەکاندا ژمارەیەمی بەرچاو لە خانەوادەکانی داعش ھەن و بەپێی بەرنامەیەک ھەموویان ڕەوانەی عێراق دەکرێنەوە

 

Back to top button