ئەمڕۆ 27 كادیری تر وازهێنانیان لە كۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند
ئەمڕۆ هەینی 27 كادیری كۆمەڵی ئیسلامی لە سنووری خەبات وازهێنانی خۆیان لە حزبەكە راگەیاند، ئەمەش هەفتەیەك دوای وازهێنانی بە كۆمەڵی پۆلێك سەركردە و بەرپرسی حزبەكە دێت، بەهۆی جیاكاری سەركردایەتیی حزبەكە لە نێوان شارەكانی كوردستان.
27 ئەندامەكەی كۆمەڵ لە پەیامێكدا بۆ راگەیاندنەكان ئاماژەیان بەوە داوە كە ئەوان وەكو ئەندامانی كۆمەڵ لە ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی کەورگۆسک، کە ژمارەمان 27 ئەندامە و سەر بە ئەنجوومەنی خەباتن لە سنووری مەڵبەندی 11ی دەوروبەری كۆمەڵ، دوای نائومێدبوونیان لە هەنگاوەکانی حزبەكە بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانی ناوخۆ، وەک پشگیرییەك بۆ هەر سێ سەرکردایەتی و کارگێڕانی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵ، دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان ڕادەگەیەنن.
ڕۆژی هەینیی رابردوو سێ ئهندامی سهركردایهتیی كۆمهڵ وازهێنانی خۆیان لهو حزبه راگهیاندبوو، ئەمەشیان بۆ جیاكاری سەركردایەتی حزبەكە لەنێوان شارەكان و پشتگوێخستنی هەولێر گەڕاندبووەوە، ڕۆژی شەممەی رابردووش زۆربەی ئەندامانی مەڵبەندی هەولێری كۆمەڵ دەست لەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵیان راگەیاند.