كەناڵیBBC : گەورەترین مەترسی لە سەر سلێمانی ئاشكرا دەكات
ئێوارەی ئەمرۆ تۆڕی هەواڵی BBC بە پشت بە ستن بە توێژنەوەی چالاكوانێكی نێودەوڵەتی بواری ژینگی ئاماژەی بەوەكرد كە لە ئێستادا سلێمانی زۆرترین رێژەی شێرپەنجەی تێداتۆمار كراوە لە عێراق و هەموو هۆكارەكەشی پەیوەستە بە بوونی رێژیەكی زۆری پالاوگەی نایاسایی و كارگەی چیمەنتۆ و كارگەكانی دیكە كە دوور لە رێنماییەكانی ژینگە دامەزراون.
راپۆرتەكە تیشكی خستوەتەسەر دیوە شاراوەكەی دەریاچەی دوكان، كە بەهۆی كۆبونەوەی رێژەیەكی زۆر لە خاشاك و پیسی بە سەرچاوەی نەخۆشی پێناسەی دەكات، بەتایبەتی بۆ شاری سلێمانی، كە ئەو ئاوە وەك سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بەكاردەهێنن.
لەو بارەیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندووە”ئەو كارگانەی كە پاشەڕۆكانیان دەكردە تانجەرۆوە رامانگرت و ئەو پاڵاوگە نایاساییانەی كە پاشەڕۆكانیان دەكرد ئەوێ رامانگرتن و دامانخستن”.
ئەوەشی خستەڕو، “دەبێت شارەوانی چاودێری وردی بكات و بەشێوەیەكی زانستی ئەو خۆڵ و خاشاكە دابپۆشرێت كە زیان بە خاكەكە نەگەیەنێت”.
ژینگە پارێزێكیش دەڵێت:” شارەكە قوربانی حزبە سیاسیەكان و لە نێو حزبەكانیش قوربانی باڵ و كەسایەتیەكانن كە هەریەكەیان بە ئارەزووی خۆیان بەبێ گوێدانە تەندورستی خەلكی سلێمانی چەند كارگەیەك و پالاوگەیەكی لە سلێمانی دروستكردووە, رۆژانە ژەهر دەرخواردی هاوڵاتیان دەدەن, دەشلێت بڕۆ سەیری نەخۆشخانەی هیوا بكە بزانن رێژەی توشوبانی شێرپەنجە سەدا سێ سەد زیادی كردووە لەگەڵ ساڵانی پێشخۆی”.